هەرێم و بەغدا ڕیککەوتنیان نەکرد



کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق بە بێ ڕێککەوتن و بڕیاردان کۆتایی هات.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵی، ئامانج لێی بەردەوامبوونە لە گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێم، هەروەها پەرەپێدانی میکانیزمێکە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە.

ئەمڕۆ، لە بەغدا، لەسەر داوای وەزارەتی نەوتی عێراق، کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتەکە و شاندێکی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لەبارەی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا بەڕێوەچوو.

بەپێی زانیارییەکان، لایەنەکانی بەشداربوو نەگەشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر دەستپێکردنەوەی نەوت، بەڵکو تەنها گفتوگۆ لەسەر تێچووی کۆمپانیا نەوتییەکان و میکانیزمی جارەسەرکردنی کێشەکان کراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ، کە ئێوارەی دوێنێ، لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمی لەسەر داوای  وەزارەتی نەوتی عێراق، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان گەیشتنە بەغدای پایتەختی عێراق، ئەمەش بەمەبەستی گەیشتنە ڕێککەوتن دەربارەی تێچوویا بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

ماکرۆن پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات
پێشت ماکرۆن پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات
ڕەشەبا زیان بە چەند تاوەرێکی کارەبا دەگەیەنێت
دواتر ڕەشەبا زیان بە چەند تاوەرێکی کارەبا دەگەیەنێت
پەیوەندیدار