شەش كاندید بۆ شوێنگرەوەی ڕەئیسی پەسەندكران



بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی ئێران، 6 كاندید لە كۆی 80 كەس پەسەند كران و دەچنە كێبڕكێی هەڵبژاردنەوە.

لە مانگی ڕابردوودا لە ڕووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەیان لە پارێزگای ئازەربایجان، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێكی باڵای ئەو وڵاتە، گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی (ئیرنا)ی ئێران، موحسین ئیسلامی، وتەبێژی بارەگای هەڵبژاردنەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ ناوی كاندیدەكانی وەك شایستە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار ڕاگەیاندوە.
ئاشكراشی كردووە، له‌ كۆی‌ (80) كاندید ته‌نها ناوی‌ (6) كاندید بۆ هەڵابژاردنی سەرۆكایەتی ئێران په‌سه‌ندكران، كە هەریەكە لە (ئەحمەدی نەژاد و عەلی لاریجانی) تێدا نین.

ناوی كاندیدە پەسەندكراوەكان:
1- عەلیڕه‌زا زاکانی
2- محه‌مه‌دباقر قالیباف
3- سید ئه‌میرحسین قازی‌
4- مسته‌فا پورمحمدی
5- مه‌سعود پزشکیان
6- سه‌عید جه‌لیلی

مەسعود  بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات
پێشت مەسعود  بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات
بەهای دۆلار ڕیكۆردێكی نوێی تۆماركرد
دواتر بەهای دۆلار ڕیكۆردێكی نوێی تۆماركرد
پەیوەندیدار