نرخی گۆشتی سوور بە بەرزی ماوەتەوە



جەژنی قوربان نزیکدەبێتەوە، بەڵام هێشتا نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکان گرانە، هیچ ئەگەرێکیش بۆ هەرزانبوونی نییە.

کەمتر لە ١٠ ڕۆژ بۆ جەژنی قوربان ماوە، لەو جەژنەدا مووسوڵمانان بەپێی توانای داراییان قوربانی ئەنجامدەدەن، بەڵام هێشتا نرخی گۆشتی سوور لە مەیدانی ئاژەڵان و بازاڕی گۆشتفرۆشاندا بەرزە.

لەماوەی ڕابردوودا نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور لە بازاڕەکان ٢٤ هەزار دینار بوو، بە زیندە قەپان لە مەیدانی ئاژەڵان لە هەر کیلۆیەک سەرو حەوت هەزار دینار بوو.

 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی هاتنی ژمارەیەک ئاژەڵ لە وڵاتی سوریاوە، نرخی گۆشتی سوور دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش وایکرد لە مەیدانی ئاژەڵان کیلۆیەک لە گۆشتی سوور بە زیندە قەپان نزیکی ٧٠٠ دینار هەرزان ببێت، لە بازاڕەکانیشدا لە ٢٤ هەزار دینارەوە بۆ ٢٣ هەزار دینار دابەزیووە.

ئاسۆ عومەر، نوێنەری گۆشتفرۆشانی سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، تا ئێستا هیچ بەرچاو ڕوونییەک بۆ ئەگەری هەرزانبوونی نرخی گۆشتی سوور نییە، کەمبوونەوەی هەزار دینار لە نرخی گۆشتی سوور کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر خواستی هاووڵاتیان بۆ گۆشت نابێت.

ماوەی چەند مانگێکە مووچەی هاووڵاتیان لە کاتی خۆیدا دابەشدەکرێت، بەپێی وتەکانی ئاسۆ عومەر دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا کاریگەری لەسەر بازاڕ هەیە، تا ڕادەییەک جووڵە دەخاتە بازاڕەوە.

بەهۆی جەژنی ڕەمەزانەوە، هاووڵاتییان لە ڕۆژانی چاوەڕوانی هاتنی گۆشت دەکەن، بۆیە لە جەژنی قورباندا خواست بۆ گۆشتی سوور کەمترە، ئاسۆ عومەر دەڵێت “لە جەژنی قوربان خواست بەراورد بە جەژنی ڕەمەزان ٪٥٠ کەمترە، هاووڵاتیان چاوەڕوانی هاتنی گۆشتی سووری قوربانی دەکەن”.

بە ڤیدیۆ؛ ئاگر لە بازاڕێكی كەركوك كەوتەوە
پێشت بە ڤیدیۆ؛ ئاگر لە بازاڕێكی كەركوك كەوتەوە
ڕێواس فایەق: خەڵک پاڵەوانی راستەقینەی چارەسەری مووچە دەناسێت
دواتر ڕێواس فایەق: خەڵک پاڵەوانی راستەقینەی چارەسەری مووچە دەناسێت
پەیوەندیدار