مەسعود  بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری واست و شاندێکی هاوپەیمانێتیی واست ئەجمەل دەکات



ڕۆژی شەممە 8ی حوزەیرانی 2024 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد جەمیل ئەلمیاحی پارێزگاری واست و شاندێکی هاوپەیمانێتیی واست ئەجمەل کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و کۆسپ و ئالنگارییەکانی بەردەم سەقامگیری و گەشەپێدانی پارێزگاکانی عێراق تاوتوێ کران.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگای واست و پارێزگاکانی تری عێراق کرایەوە، ئەویش لەپێناو خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و ئاوەدانی و دەستەبەربوونی سەقامگیری و گەشە لە بوارە جۆراوجۆرەکان.

 

بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی پابەند بە بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان دەچێتە هەڵبژاردنەوە
پێشت بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی پابەند بە بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان دەچێتە هەڵبژاردنەوە
هەڤاڵ ئەبوبەكر: زەوی ئەو پڕۆژەیەی ڕای گشتی لەسەر دروست بووە نە گۆیژەیە نە ئەزمەڕ
دواتر هەڤاڵ ئەبوبەكر: زەوی ئەو پڕۆژەیەی ڕای گشتی لەسەر دروست بووە نە گۆیژەیە نە ئەزمەڕ
پەیوەندیدار