بەرهەمهێنانی بەنزینی محسن زیاد دەکرێت



سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی بەسەرکردنەوەی پڕۆژەی چوارەمی یەکەی پاڵاوتن لە بەسرە ڕێژەی بەرهەمەێنانی بەنزینی محسن بۆ 70 هەزار بەرمیل ڕۆژانە زیاد دەکات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستۆتەڕوو، سودانی سە ردانێکی بۆ پڕۆژەکانی پاڵاوگەی بەسرە ئە نجامدا، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی کارەکان و تەواوکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکان، هاوکات لە چۆنێتی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، سامانی هایدرۆکاربۆن-ی کۆڵییەوە.

سودانی لە سەردانەکەیدا، وێستگەی شکاندن و بەکارهێنانەوەی پاشماوەکان FCC ی بەسەرکردەوە، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییە پێشەنگەکان و پشت بە بەرهەمهێنانەوە لە پاشەڕۆکان دەبەستێت، بەمەبەستی بەرهەمهێنانی بەنزین و ڕۆن و غاز و غازی شلی LPG).

پڕۆژەکە توانیویەتی ١٣ هەزار کرێکار و تەکنیکار و ئەندازیاری عێراقی دابمەزرێنێت.

سودانی ئاماژەی بەوەدا، پڕۆژەی وردکردنی کاتالیست هۆکارێک دەبێت لە کەمکردنەوەی زیانەکانی ژینگە و کەمکردنەوەی دەردانی گازە زیانبەخشەکان،

ئەم پرۆژەیە بە توانای (٥٥) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، و بە تێچووی لە (3.77) ملیار دۆلار جێبەجێکراوە، و لە قۆناغی کۆتایی و تەواوبوونیدایە.

هاوکات سودانی لە قۆناغەکانی تەواوبوونی یەکەی چوارەمی پاڵاوتن لە پاڵاوگەکەدا کۆڵییەوە، کە توانای پاڵاوتنی ٧٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەبێت، و بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیەش بەرهەمهێنانی بەنزینی محەسەن دەچێتە نزیکەی ئاستی خۆبژێوی لە عێراق.

هەڤاڵ ئەبوبەكر: زەوی ئەو پڕۆژەیەی ڕای گشتی لەسەر دروست بووە نە گۆیژەیە نە ئەزمەڕ
پێشت هەڤاڵ ئەبوبەكر: زەوی ئەو پڕۆژەیەی ڕای گشتی لەسەر دروست بووە نە گۆیژەیە نە ئەزمەڕ
نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
دواتر نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پەیوەندیدار