نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە



لەگەڵ نزیك بوونەوەی جەژنی قوربان و بڕیاری بانكی ناوەندی بۆ قەدەغەی دۆلار لەسەر چەند كۆمپانیایەك، نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و گەیشتۆتە 146 هەزار دینار.

ڕۆژی سێ‌ شەممەی هەفتەی ڕابردوو، بازاڕەکانی عێراق شایەتحاڵی بەرزبوونەوەیەكی لەناكاوی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بوون، كە ئەوەش بەهۆی دوو ڕووداوەوە بوو، كە هاوکات بوون لەگەڵ یەکتر، ئەوانیش نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان و خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار بەهۆی گەشتی حاجییان و گەشتی پشووەكانی جەژن، هاوكات قەدەغەکردنی 197 کۆمپانیا لە مامەڵەكردن بەو دراوە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە.

بەدرێژایی مانگی ڕابردوو نرخی دۆلار لە بۆرسە و بازاڕەكانی عێراق لە دەورووبەری 145 هەزار دینار و هەندێك جاریش كەمتر بوو تا گەیشتە 144 هەزار و 500 دینار.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و ئێستا 100 دۆلار گەیشتەوە 146 هەزار و 100 دینار.

بەرهەمهێنانی بەنزینی محسن زیاد دەکرێت
پێشت بەرهەمهێنانی بەنزینی محسن زیاد دەکرێت
شەماڵ هەڵدەكات و باران دەبارێت
دواتر شەماڵ هەڵدەكات و باران دەبارێت
پەیوەندیدار