وەزیری پەروەردە: هەوڵی دابینکردنی کارەبا لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەدەین



وەزیری پەروەردەی هەرێم لەبارەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ەوە ڕایگەیاند، “ئەمساڵ کەمترین ماوە ئینتەرنێت دەبڕدرێت”.

ئەمڕۆ شەممە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم گفتوگۆیان کردووە وهاوکارییان دەکەن، هەروەها وەزارەتی کارەباش بەڵینی داوە هەموو توانایەکییان بۆ پەرەپێدانی کارەبای بەردەوام لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بخەنەگەڕ.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا کەمترین ماوە هێڵی ئینتەرنێت دەربڕدرێت، بۆ ئەوەی کاری دامەزراوەی گشتیی و تایبەتەکان و ئیشوکاری هاووڵاتییان ڕانەوەستێت.

وتیشی، هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی چاودێرییەکان زیاتر بکرێن، هەربۆیە بڕینی ئینتەرنێت لە ڕۆژی تاقیکردنەوەکان تەنها دوو کاتژمێر دەخایەنێت ئەویش لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی تاوەکو 8:00ی بەیانی.

 

ئەمریکا چوار مووشەکی بالیستی حووسییەکانی خستەخوارەوە
پێشت ئەمریکا چوار مووشەکی بالیستی حووسییەکانی خستەخوارەوە
تورکیا قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانی درێژکردەوە
دواتر تورکیا قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانی درێژکردەوە
پەیوەندیدار