نرخی زێڕ 100 دۆلار دابەزی



نرخی زێڕ بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو هاڕەی کرد و هەر ئۆنسەیەک 100 دۆلار دابەزی.

لە کۆتا ڕۆژی هەفتەی کارکردنی بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 100 دۆلار دابەزی و لە دوو هەزار و 387 دۆلارە بوو بە دوو هەزار و 286 دۆلار.

ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە چاوەروان دەکرا نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا هەڵکشانی زیاتر بەخۆوە ببینێت.

دابەزینی نرخی زێڕ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە چین بڕیاری دا کڕینی زێڕ ڕابگرێت کە پێشتر لە پێناو زیادکردنی یەدەگی خۆی لە کانزا زەردەکە، بڕێ کڕینی زێڕی زیادکردبوو.

٦٥٠ هەزار خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەکەن
پێشت ٦٥٠ هەزار خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەکەن
لە کەرکوک هاتووچۆی ماتۆڕسکیلی بێتابلۆ و تۆمارنەکراو قەدەغەکرا
دواتر لە کەرکوک هاتووچۆی ماتۆڕسکیلی بێتابلۆ و تۆمارنەکراو قەدەغەکرا
پەیوەندیدار