بەهۆی سووتانی تانکەرێک تونێلی دەربەندیخان داخرا



پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تانکەرێکی سووتەمەنی لە نزیک تونێلی دەربەندیخان ئاگری گرت، بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە.

تانکەرێکی سووتەمەنی لە نزیک تونێلی دەربەندیخان ئاگری گرت، بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون، ئاستەنگی هاتووچۆش بۆ شۆفێران دروستبووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران دەکەین، کە ئێستا ڕێگای تونێلی دەربەندیخان داخراوە ە کاتژمێرێک تا دوو کاتژمێری دەوێت تا ڕێگاکە پاکدەکرێتەوە و بە ڕووی شوفێراندا دەکرێتەوە، ئۆتۆمبێلی بچوک دەتوانن ڕێگای چیای بەرانان بەکار بهێنن، بارهەڵگرەکانیش وەستێنراون تا دوای کرانەوەی ڕێگاکە .

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری بارهەڵگرەکە بەشێک لە جەستەی سوتاوەو ڕەوانەی فریاکەوتنی دەربەندیخان کراوە کە بەڕەگەز عەرەبە، سەرنشینێکی لەگەڵدا بووە سەلامەتە .

 

پۆلیسی کەرکووک ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕووداوی تەقەکردنەکەوە بڵاوکردەوە
پێشت پۆلیسی کەرکووک ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕووداوی تەقەکردنەکەوە بڵاوکردەوە
بە تۆمەتی دزیكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا
دواتر بە تۆمەتی دزیكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا
پەیوەندیدار