وادەی “پەڵپ” گرتن دیاریکرا



وەزارەتی پەروەردە مۆڵەتی پەڵپ( اعتراض ) دیاریکرد و داوا دەکات پەلە بکەن.

وەزارەتی پەروەردە دوا بەدوای بڵاوکردنەوەی لینکی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9 ، وادەی داواکاری بۆ پەڵپ گرتن ڕاگەیاند و ڕێنمایی دەرکرد.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست لەکاتی هەبونی ناڕەزایی لە دەرەنجامی نمرەکانتان، دەتوانن لە ڕێگەی قوتابخانەکان فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پڕبکەنەوە، دڵنیاتان دەکەینەوە بە ووردی لە پەڵپەکانتان دەکۆڵینەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، قوتابیان و خوێندکاران بۆ پێشکەشکردنی پەڵپ (اعتراض) لە 2024/6/8 تا 2024/6/12 ماوە هەیە تاکو تەواوبوونی کاتی دەوامی فەرمی.

پارتەکەی حەلبوسی دووچاری دابەشبوون بوو
پێشت پارتەکەی حەلبوسی دووچاری دابەشبوون بوو
وەزیری بازرگانی عێراق وەرزی نیعمەت و داهێنان لە هەرێم ڕادەگەیەنرێت
دواتر وەزیری بازرگانی عێراق وەرزی نیعمەت و داهێنان لە هەرێم ڕادەگەیەنرێت
پەیوەندیدار