پاسێک بە نزیکەی 37 ملیۆن دینار سزا درا



هاتووچۆی هەولێر دەستی بەسەر پاسێکدا گرت و سزای تیژڕەوی 37 ملیۆن دیناری بۆ کرد.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەداوە، پاسێکی گەشتیاری کە هەڵگری تابلۆی وڵاتی تورکیایە و کاری گواستنەوەی گەشتیاران دەکات لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا لەماوەی گەشتەکانیدا ‌(۱۳٥) جار سەرپێچی تیژەویی ئەنجام داوە،

ئەوەشی خستۆتە ڕوو، بەهۆی تیژڕەوی لە شەقام و ڕێگاکانی شاری هەولێر لە لایەن هاتووچۆی هەولێر دەست بەسەر پاسەکەدا گیرا و بەبڕی ۳۷ ملیون دیناری عێراقی سزا درا.

شایەنی باسە لە ئێستادا زۆرینەی شەقامەکانی هەولێر کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی جێگیری بۆ دانراوە، ئەمەش بەمەبەستی کەمکردنەوەی خێرایی شۆفێران لە شەقامەکان و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ.

مەسرور بارزانی و پارێزگاری ورمێ کۆبوونەوە
پێشت مەسرور بارزانی و پارێزگاری ورمێ کۆبوونەوە
سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە
دواتر سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە
پەیوەندیدار