پەرلەمانتارێك: دەستپێیکردنی تەوتین قەیرانی مووچە بەرەو کۆتایی دەبات



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا سەربارەت بە فۆڕمی “هەژماری من” و بەشداری بانكی (TBI) داوا لە فەرمانبەران دەكات، لە هەڵبژاردنی بانكەكاندا لە هەردووكیاندا ئەو بانكە هەڵبژێرن.

كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە “تەوینی مووچە” ئاماژەی بەوەكردووە، سەبارەت بەو فۆڕمەی، کە بەسەر بەرێوەبەرایەتیەکاندا دابەش دەکرێ بۆ ئەوەی مووچەخۆران بۆ کردنەوەی ئەژماری بانکی پڕی بکەنەوە، دوابەدوای بەدواداچوونمان لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی بانکی TBI لەهەردوو هەڵبژاردنەکە دەتوانن خەت لە ناوی TBI بدەن و بەوشێوەیە ئەژماری بانکیان لەو بانکە بۆ دەکرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، “بە پێچەوانەوە ئەگەر هەردوو هەڵبژاردنەکە TBI بوو و دواتر بانکێکی ترتان بۆ هاتەوە دەتوانن سکاڵا بکەن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بانکی TBI ڕایانگەیاند، کە پابەندن بە جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی تەوتینەوە و ناوی فۆڕمەکە چیە کێشە نییە، گرنگ لەهەڵبژاردنی بانکەکاندا لەهەردوو هەڵبژاردنەکە بانکی TBI هەڵبژێرن.

جەختیشی كردۆتەوە، کردنەوەی ئەژماری بانکی و دەستپێیکردنی تەوتین، چارەسەرکردنی ڕیشەیی قەیرانی مووچە بەرەو کۆتایی دەبات.

پێنج نیشانە دەریدەخات گرفتت هەیە لە جگەرت دا
پێشت پێنج نیشانە دەریدەخات گرفتت هەیە لە جگەرت دا
مان سیتی ڕێکاری یاسایی گرتە بەر
دواتر مان سیتی ڕێکاری یاسایی گرتە بەر
پەیوەندیدار