سعودیە بۆ مانگی زیلحیجە و جەژنی قوربان بڕیار دەدات



دادگای باڵای سعودیە داوای لە هەموو موسڵمانانی سەرتاسەری وڵاتەكەی دەكات، کە ئێوارەی پێنج شەممە، 29ی مانگی زیلقیعدە چاودێری بینینی هیلالی مانگی زیلحیجە بکەن، کە هاوكاتە لەگەڵ 6ی حوزەیران.

دادگای باڵای سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە بڕیارەکەی پێشووماندا هاتووە، کە ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ یەکەم ڕۆژی مانگی ززیلقیعدەیە بۆ ساڵی ١٤٤٥ی کۆچی، ئاواتەخوازین هەموو موسڵمانان لە سەرتاسەری وڵاتدا لێکۆڵینەوە لە بینینی هیلالی زیلحیجە بکەن لە ئێوارەی پێنج شەممە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤دا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “داوا دەکەین هەرکەسێک بە چاوی ئاسایی یان لە ڕێگەی دووربینەوە هیلالی مانگی بینی، نزیکترین دادگای لێ ئاگادار بکاتەوە و لەوێ ئیفادەکەی تۆمار بکات، یان پەیوەندی بە نزیکترین ناوەندەوە بکات بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بۆ گەیشتن بە نزیکترین دادگا”.

دادگای باڵای سعودیە ڕاشیگەیاندووە، “ئەوانەی توانای بینینیان هەیە گرنگی بەم بابەتە بدەن، بەشداری ئەو لیژنانە بکەن، کە لە ناوچەکان بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراون، و خێر و پاداشتی بەشداریکردنیان حیساب بکەن، ئەمەش دەبێتە هاوكاری بۆ خێر و تەقوا لەپێناو سوودی هەموو موسڵمانان”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ناوەندی فەلەكی میسر و پەیمانگای فەلەكی نێودەوڵەتی ئیمارات لە بەیاننامەی جیادا ئاماژەیان بەوەكردووە، مانگی زیلقیعدە 29 ڕۆژە و ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە 6ی حوزەیران لە زۆربەی وڵاتان هیلالی مانگی زیلحیجە دەبینرێت و هەینی دەبێتە یەكەم ڕۆژی ئەو مانگە و بەو هۆیەوە ڕۆژی شەممە 15ی حوزەیران دەبێتە ڕۆژی ڕاوەستانی حاجییان لە عەرەفە و ڕۆژی دواتر 16ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان.

هـــەوكردنی مــیزەڵــدان لە منداڵاندا
پێشت هـــەوكردنی مــیزەڵــدان لە منداڵاندا
وەزیری دارایی هەڵوێستی لەسەر پرۆژەکانی بناری گۆیژە ڕاگەیاند
دواتر وەزیری دارایی هەڵوێستی لەسەر پرۆژەکانی بناری گۆیژە ڕاگەیاند
پەیوەندیدار