ئەوەی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک گوڵەبەڕۆژە دەخۆیت



خواردنی تۆوی گوڵەبەڕۆژە “چەوری سوری” یەکێکە لەو خواردنە کەمانەی کە زۆر کەس ئارەزووی دەکەن، بەڵام هەندێک پرسیار دەکەن ئایا کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی فشار و دڵەڕاوکێ هەیە؟، ئایا کاریگەریی دیکەی لەسەر تەندروستی هەیە؟

ماڵپەڕی (drlamcoaching، pharmeasy) کاریگەری خواردنی ناوكی گوڵەبەڕۆژە، كە بە “چەوری سوری” ناسراوە لەسەر ئاستی فشار و دڵەڕاوکێ و تەندروستی گشتی دەخاتەڕوو.

تۆوی گوڵەبەڕۆژە کە بە “چەوری سوری” ناسراوە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B6 کە میزاج باشتر دەکات و تەرکیز زیاد دەکات هەروەها کارکردنی مێشک باشتر دەکات و یارمەتی دابینکردنی سیرۆتۆنین و نۆرئەپینفرین دەدات، کە کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی خەمۆکی، لەوانە فشار و دڵەڕاوکێ.

هەروەها سیلینیۆمی تێدایە، کە کارکردنی مەعریفی باشتر دەکات و هەروەها ئاستی فشار و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە.

سوودە تەندروستییەکانی خواردنی تۆوی گوڵەبەڕۆژە “چەوری سوری”:

بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش
ڤیتامین E و زینک و سیلینیۆمی تێدایە، کە هەریەکەیان کاردەکەن بۆ بەرزکردنەوەی وەڵامدانەوەی بەرگری لەش و پارێزگاریکردن لە نەخۆشییە هەمەجۆرە تووشبووەکان، هاوکات ڤیتامین E دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێزە و ڕێگری دەکات لە زیانگەیاندن بە خانە تەندروستەکانی لەش.

کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیستڕۆڵ
تۆوی گوڵەبەڕۆژە ڕیشاڵی تێدایە، کە بەشدارە لە دابەزاندنی ئاستی کۆلیستڕۆڵی زیانبەخش لە خوێندا، ئەمە جگە لە ڤیتامین B3 کە کۆی گشتی ئاستی کۆلیستڕۆڵ کەمدەکاتەوە، بەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ نامێنێت، یان ترشی پانتۆتینیک، هاوکات بەشدارە لە بەرزکردنەوەی ئاستی کۆلیستڕۆڵی باش لە خوێندا.

بەهێزكردنی تەندروستی دڵ
چەوری سوری دەوڵەمەندە بە ترشی ئۆلیک و لینۆلیک، مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم، و ڕیشاڵ هەروەها ڕێژەیەکی کەمی چەوری تێر و سۆدیۆمی تێدایە، کە یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن و ئاستی کۆلیستڕۆڵ دەدات لە خوێندا، مەترسی ناڕێکی لێدانی دڵ کەمدەکاتەوە، بەمەش بەشدارە لە بەهێزكردنی تەندروستی دڵ، پاراستنی و هەروەها ڕێگریکردن لە نەخۆشیەکانی خوێنبەرەکان.

ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە
تۆوی گوڵەبەڕۆژە “چەوری سوری” دژە ئۆکسانی بەهێزی تێدایە، کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، لەنێویاندا شێرپەنجەی قۆڵۆن.

تونێلێكی دیكە لە پارێزگایەكی هەرێم دروست دەكرێت
پێشت تونێلێكی دیكە لە پارێزگایەكی هەرێم دروست دەكرێت
عێراق و هەرێم ڕێككەوتن
دواتر عێراق و هەرێم ڕێككەوتن
پەیوەندیدار