پێنج ڕێنمایی بۆ خاوەنکارانی سۆران دادەنرێت



بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی ئیدارەی سۆران پێنج ڕێنمایی بۆ خاوەنکاران دادەنێت و داوای پابەندبوونییان لێدەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران ڕایگەیاند، ئاگادارى گشت خاوەن کارەکانى سنورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دەکەینەوە کەوا پابەندى ڕێنماییەکان بن بۆ ئەوەی دووربن لە سزاى یاسایى.

ڕوونیشیکردەوە کە ڕێنماییەکان پێکهاتوون لە:

١-هەڵواسینى نرخ لە گشت مارکێتەکان و سەوزە فرۆشەکان و دوکانەکان.

٢-هەموو کاڵایەکان ماوەى بەسەرچوونى بە زمانى ئینگلیزى و عەرەبى بێت بە پێچەوانەوە بە نایاسایى هەژمار دەکرێت.

٣-ڕێکەوتى بەسەرچوون دەبێت بە شێوەى لێیزەرى بێت یاخود هەڵکەندن یاخود بەرجەستە، نابێت هیچ کاڵایەک دوو ڕێکەوتى جیاوازى بەسەرچوونى لەسەر بێت.

٤- ڕێکەوتى بەسەرچوون لە جۆرى لەزگە دەبێت لێکردنەوەى ئەستەم بێت و نابێت بە ئاسانى لێبکرێتەوە.

٥- بۆ گشت مارکێتەکان و دەرمانخانەکان دەبێت نرخى دیارىکراو یەکسان بێت لەگەل کاشێر.

بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى بازرگانى سۆران داواشی کردووە کە لە کاتی بوونی هەر سکاڵایەکدا پەیوەندى بەم ژمارانەوە بکرێت:

07509683135+07509683136

وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەمان ڕادەستی بەغدا کرد
پێشت وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەمان ڕادەستی بەغدا کرد
عێراق لە پلەی یەکەمدایە لە ژمارەی گەشتیارانی تورکیا
دواتر عێراق لە پلەی یەکەمدایە لە ژمارەی گەشتیارانی تورکیا
پەیوەندیدار