101 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران



تورکیا دەستگیرکردنی 101 کۆچبەری ڕاگەیاند کە هەوڵیاندابوو بە شێوەیەکی نایاسایی بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە کەناراوەکانی ئورلای سەر بە پارێزگای ئیزمیر دەستیان بەسەر دوو بەلەمی چوپدا گرت.

ڕوونیشکردەوە، بەلەمەکان 101 کۆچبەری نایاساییان هەڵگرتبوو کە 21یان منداڵن.

تورکیا ڕێگەی سەرەکی ئەو کۆچبەرانەیە کە دەیانەوێت لە ئاسیاوە بە شێوەیەکی نایاسایی خۆیان بگەیەننە ئەوروپا.

کۆمسیۆن کورسی پارێزگا و کۆتاکانی لە هەرێمی کوردستان پەسەند کرد
پێشت کۆمسیۆن کورسی پارێزگا و کۆتاکانی لە هەرێمی کوردستان پەسەند کرد
دابەشکردنی ئاوی ماڵان ئاسایی بووەتەوە
دواتر دابەشکردنی ئاوی ماڵان ئاسایی بووەتەوە
پەیوەندیدار