نرخی نەوت دابەزینی گەورەی تۆمار کرد



لە دوێنیوە نرخی نەوت دەستی بە داکشان کردووە و لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا یەکەمجارە دابەزینی لەو جۆرە بەخۆوە ببینێت.

بە هۆی مەترسییەکان لە زۆریی بەرهەم، لە دوێنێوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دەستی بە دابەزین کردووە هەر بەرمیلێک چوار دۆلار دابەزیوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بوو بە 77 دۆلارە و 58 سەنت، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 73 دۆلار و 37 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەرچەندە چاوەڕوان دەکرا نرخی نەوت بەرەوە هەڵکشان بچێت، بەڵام ژمارەیەک ئەندامی سەرەکی ڕێکخراوی “ئۆپیک پڵەس” ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بەرزکردەوە، بە جۆرێک کە زۆر زیاترە لەو بڕەی بۆیان دیاریکراوە، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا دروست کرد.

 

دواهەمین کاروانی حاجییان بۆ سعودیە بەڕێکەوتن
پێشت دواهەمین کاروانی حاجییان بۆ سعودیە بەڕێکەوتن
هەرێم لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێرێت
دواتر هەرێم لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێرێت
پەیوەندیدار