هەرێم لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێرێت



چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئایار بۆ بەغدا بنێرێت.

بە پێی لێدوانێکی پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دارایی عێراق لە خانەنشینانەوە دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران کردووە.

لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەی دوو مانگە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە.

نرخی نەوت دابەزینی گەورەی تۆمار کرد
پێشت نرخی نەوت دابەزینی گەورەی تۆمار کرد
وەزیری دارایی: پێداچونەوە بە دۆسیەی سەرجەم خانەنشینان کراوە و لیستەکانیان ئامادەکراوە
دواتر وەزیری دارایی: پێداچونەوە بە دۆسیەی سەرجەم خانەنشینان کراوە و لیستەکانیان ئامادەکراوە
پەیوەندیدار