دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە



دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دەستبەسەرداگرتنی کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەسنووری ناحیەی مەیدان کەلەسەرەتای دروستکردنیدا بوو، ‎بڵاو دەکاتەوە. ‎

عەقید/ سەلام عبدالخالق _ لێپرسراوی ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەم ڕاپۆرتەدا زانیاری دەخاتەڕوو لەبارەی کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر کەلەسەرەتای دامەزراندنیدابوو، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەناحیەی مەیدان لەڕۆژی ٢٠٢٤/٤/٢٩ دەستیبەسەرداگرت و دەستگیرکردنی (٥)کەس ڕادەگەیەنێت.

‎دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان بە بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ( سێ )کەسیتر دەردەکات و لە کارگەکەدا دەست بەسەر بڕی (١٤٠) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری خراپ بوو گیرا و لەدرێژەی لێکۆڵینەوەکان بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەقەزای کەلار تۆمەتبارێکان دەستگیرکرد و دەستگیرا بەسەر بڕی ( یەک تۆن و حەوت سەت و شەست و پێنج )کیلۆگرام ماددەی سەرەتای هۆشبەر، لەم چالاکییەدا جگە لەهێزەکانی ئاسایش هیچ هێزێکی دەرەکی بەشداری نەکردووە. ‎

وردەکاری لێکۆڵینەوەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ‎ئەوە دەردەخەن، کارگەی ماددە هۆشبەرەکە لە سەرەتای دروستکردنیدابووە و بەهیچ شێوەک نەگەیشتوەتە ئاستی بەرهەمهێنان.

 

شوان کەلاری: پێش جەژن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دوو مووچه‌ وه‌رده‌گرن
پێشت شوان کەلاری: پێش جەژن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دوو مووچه‌ وه‌رده‌گرن
فراکسیۆنی پارتی هەڵوێستی لەسەر یاسای بودجە ڕاگەیاند
دواتر فراکسیۆنی پارتی هەڵوێستی لەسەر یاسای بودجە ڕاگەیاند
پەیوەندیدار