داوای دامەزراندنی سندوقی هاوکاری بۆ تووشبوانی شێرپەنجە دەکرێت



دوو پەرلەمانتاری عێراق یاداشتێکیان بۆ دامەزراندنی سندوقێکی هاوکاری بۆ تووشبوانی شێرپەنجە دایە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق.

هەردوو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی د.گەیلان قادر و کاروان یاروەیس یاداشتێکیان بە ئیمزای پەرلەمانتاران ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کرد بەمەبەستی تەشریعکردنی یاسای سەندوقی هاوکاری شێرپەنجە.

کاروان یار وەیس ئاماژەی بەوەدا، ئامانج لە پرۆژە یاساکە، دامەزراندنی سەندوقێکی تایبەتە بە هاوکاری تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجەو سەنتەرو نەخۆشخانەکانی تایبەت بەو نەخۆشیە کوشندەیە.

شایەنی باسە لە عێراق و هەرێم چەند سەنتەرێکی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە هەیە، و دیارترینیان نەخۆشخانەی( هیوا )یە لە سلێمانی، کە بەداخەوە لەماوەکانی ڕابردوودا چەندین جار تووشی قەیران و کەمی دەرمان بوونەتەوە، لەکاتێکدا ئەم نەخۆشخانەیە بە یەکێک لە گرنگترین نەخۆشخانەکانی چارەسەری شێرپەنجە لە عێراق دادەنرێت، و خەڵكانێکی زۆر لە هەرێم و لە سەرانسەری عێراقەوە ڕووی تێدەکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

پەرلەمان خشتەی بودجەی پەسەند کرد
پێشت پەرلەمان خشتەی بودجەی پەسەند کرد
فۆڕمی دامەزراندن ڕاگەیەندرا
دواتر فۆڕمی دامەزراندن ڕاگەیەندرا
پەیوەندیدار