فۆڕمی دامەزراندن ڕاگەیەندرا



بەشێوەی ئەلکترۆنی فۆڕمی دامەزراندن بۆ چەند دەرچوویەکی بەشە پزیشکییەکان ڕاگەیەندرا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەنجومەنى ڕاژەى گشتى، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى ڕێکارەکانى دامەزراندنى ٢٤ دەرچووى پسپۆرییەکانى (پەرستارى زانکۆیى) و (یاریدەدەرى سڕکار) بە شێوەى گرێبەست بۆ بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەرین.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگاکان لە پسپۆرییەکانى ئاماژەپێدراو کە نیشتەجێى سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەرینن، دەتوانن لە ڕێگاى لینکى خوارەوە فۆرمى داواکارىی دامەزراندن پڕ بکەنەوە.

هاوکات دواوادەى ناردنى فۆرمى داواکارى دیاریکرا، کەڕێکەوتى 15/6/2024 دەبێت.

لێرەوە فۆڕمەکە پڕبکەرەوە

 

داوای دامەزراندنی سندوقی هاوکاری بۆ تووشبوانی شێرپەنجە دەکرێت
پێشت داوای دامەزراندنی سندوقی هاوکاری بۆ تووشبوانی شێرپەنجە دەکرێت
دارایی عێراق هۆكاری نەناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی ئاشكراكرد
دواتر دارایی عێراق هۆكاری نەناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی ئاشكراكرد
پەیوەندیدار