ئەوقافی هەرێم بۆ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان بڕیاریدا



دوای ئەوەی ناوەندی فەلەكی میسری و دامەزراوەی فەلەكی نێودەوڵەتی و فەلەكناسێكی كورد ڕایانگەیاند، كە 16ی حوزەیران (یەك شەممە) یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانە، وەزارەتی ئەوقافی هەرێم یڕایدەگەیەنێت، دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان لەلایەن سعودیەوە دەبێت.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لیژنەی باڵای بینینی مانگی سعودیە ڕۆژی 1ی زیلحیجە دیاری دەكات، كە پێدەچێت لە ڕۆژی 6ی ئەم مانگەدا دیاری بكات و ڕاستەوخۆ دوای دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی مانگی زیلحیجە، ڕۆژی 10ی زیلحیجەی كۆچی دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان.

وتیشی، “دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی جەژن لە هەموو جیهاندا لەلایەن سعودیەوە دەبێت، كە تایبەت بە ڕێوڕەسمەكانی فەریزەی حەج”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی و فەلەكی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، یەکەم ڕۆژی مانگی زیلحیجە دەکاتە ڕۆژی هەینی 7ی حوزەیران و بەو هۆیەوە ڕۆژی شەممە ( 2024/06/15 ) ڕۆژی وەستان لە کێوی عەرەفە دەبێت و ڕۆژی یەک شەممە ( 2024/06/16 ) یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەبێت.

 

پۆلیسی تورکیا هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگی دەستگیرکرد
پێشت پۆلیسی تورکیا هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگی دەستگیرکرد
وەزارەتی دارایی عێراق خەرج كردنی پارەی مووچەی ڕاگەیاند
دواتر وەزارەتی دارایی عێراق خەرج كردنی پارەی مووچەی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار