مەسرور بارزانی هەواڵی كۆتایی هاتنی كێشەی مووچە ڕادەگەیەنێت



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە هەموو ئەو لایەنانە دەکات، كە لە بەغدا پشتیوانی لە هەوڵەکانیان دەکەن بۆ دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەشڵێت: لە کاتێکی زۆر نزیکدا کێشەی مووچە بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر دەکرێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی ئاهەنگی دەرچووانی زانكۆی ئەمریكی لە دهۆك ڕایگەیاند، لە دوایین سەردانمان بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیکەش پشتیوانی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

وتیشی، “لە کاتێکی زۆر نزیکدا کێشەی مووچە بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر دەکرێت”.

ڕۆژی پێنج شەممە (30ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و ژمارەیەک لە سەرکردە عێراقییەکان کۆبووەوە و لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسی: “ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لە دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور”.

 

لەتیف ڕەشید: كاردەكەین بۆ خەرج كردنی بەشەبودجەی هەرێم
پێشت لەتیف ڕەشید: كاردەكەین بۆ خەرج كردنی بەشەبودجەی هەرێم
باران دەستپێدەكاتەوە و شەپۆلی گەرما دوادەكەوێت
دواتر باران دەستپێدەكاتەوە و شەپۆلی گەرما دوادەكەوێت
پەیوەندیدار