عەلی باپیر: ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ له‌ حوکمڕانیدا شکستی هێناوە



عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی له‌ كۆڕێكی مه‌ڵبه‌ندی حزبه‌كه‌یدا له‌ گه‌رمیا رایگەیاند،
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ له‌ حوکمڕانیدا شکستی هێناوە و بارودۆخی ناوچەکە بەقۆناغێکی هەستیاردا تێده‌په‌ڕێ‌و دەستەڵاتداران هەر سەرقاڵی ململانێ‌و یەکتر شکاندنن‌.

وتیشی:” ناعەدالەتیی‌و گەندەڵیی‌و قۆرخکاریی بووه‌ته‌ چه‌كی دەسەڵاتی کوردیی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی خۆی بە بەرپرس دەزانێ بەرگریی له‌ دین‌و ژین‌و ڕەوشتی گەلی خۆی بکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویسته‌ هه‌موولایه‌كمان هه‌وڵه‌كانمان چڕتر بكه‌ینه‌وه‌ بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌ ده‌ستكرده‌كان.

سەرکۆ گەڵاڵی: داهاتی مانگی رابردووی حكومەتی هەرێم (ترلیۆنێك و 400 ملیار) دیناربووە
پێشت سەرکۆ گەڵاڵی: داهاتی مانگی رابردووی حكومەتی هەرێم (ترلیۆنێك و 400 ملیار) دیناربووە
بافڵ جەلال تاڵەبانی: چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغداد کاری لە پێشینەمانە
دواتر بافڵ جەلال تاڵەبانی: چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغداد کاری لە پێشینەمانە
پەیوەندیدار