شەقامێكی سەرەكی ناو شاری سلێمانی دادەخرێت



سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە شەقامی سەرەكی ناو بازاڕی كارێزەوشك بە مەبەستی فراوان كردنی بەشێوەیەكی كاتی دادەخرێت.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەمەبەستی کارکردن لە قۆناغی دووەمی فراوانکردنی شەقامی دابان لە کارێزەوشک، بەشی ناوبازاڕەکەی تا پردی کۆبانی شەقامەکە بەربەست دەکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٦/١ کاتژمێر (٩)ی سەرلەبەیانی بەشێوەیەکی کاتی شەقامەكە دادەخرێت.

شارەوانی سلێمانی داوا لە ھاووڵاتیان و شۆفێرە دەكات، “ڕێگای جێگرەوەی تەنیشتی شەقامەكە بەکار بهێنن.

مەرج و ڕووبەر و نرخی ئەو زەوییەی دەدرێت بە فەرمانبەران دیاریكرا
پێشت مەرج و ڕووبەر و نرخی ئەو زەوییەی دەدرێت بە فەرمانبەران دیاریكرا
یەكێتی: ئێستا ئەزموونە خۆماڵییەكەمان لە بەردەم دووڕیانێكی چارەنووسسازدایە
دواتر یەكێتی: ئێستا ئەزموونە خۆماڵییەكەمان لە بەردەم دووڕیانێكی چارەنووسسازدایە
پەیوەندیدار