پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و خۆڵ دەبارێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و بە هۆی زیادبوونی خێرایی باوە، خۆڵ دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆزوخۆلێکی سووک.

ڕوونیشیکردەوە کە بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە 41 پلەی سیلیزییە، دوای ئەویش هەڵەبجە کە دەگاتە 40 پلە.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆزوخۆلێکی سووک، بەڵام لە سنووری پارێزگای کەرکووک و باشوورى پارێزگای هەولێر ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ زیاتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 37

سلێمانى: 37

دهۆک: 38

زاخۆ: 39

هەڵەبجە: 40

کەرکووک: 39

سۆران: 36

حاجی ئۆمەران: 26

گەرمیان: 41

شارەوانی سلێمانی زانیاری نوێ دەربارەی فۆڕمەکانی دابەشکردنی زەوی دەخاتەڕوو
پێشت شارەوانی سلێمانی زانیاری نوێ دەربارەی فۆڕمەکانی دابەشکردنی زەوی دەخاتەڕوو
خراپی ڕێگە گرفتی هاتووچۆی بۆ چەند گوندێکی هەڵەبجە دروست کردووە
دواتر خراپی ڕێگە گرفتی هاتووچۆی بۆ چەند گوندێکی هەڵەبجە دروست کردووە
پەیوەندیدار