شارەوانی سلێمانی زانیاری نوێ دەربارەی فۆڕمەکانی دابەشکردنی زەوی دەخاتەڕوو



بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، وەزارەتی شارەوانی سێ جۆر فۆڕمی بۆ ناردوون سەبارەت بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو فەرمانبەرانەی کە زەوییان پێ دەدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی سەبارەت بە داواکردنی ناوی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕایگەیاند، وەزارەتی شارەوانی سێ جۆر فۆڕمی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ناردووە.

ڕوونیشیکردەوە، لە فۆڕمێکیاندا داوای ناو و زانیاری ئەو فەرمانبەران دەکات کە سێ ساڵ خزمەتیان هەیە لەگەڵ پلەی بڕوانامەکانیان.

فۆڕمی دووەمیش تایبەتە بە کۆکردنەوەی ناو و زانیاری و پلەی بڕوانامەی ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانەی کە لە 4 ساڵ زیاتر خزمەتیان هەیە.

لە فۆڕمی سێیەمیشدا داوای ناو و زانیاری ئەو فەرمانبەرانە کراوە کە خاوەنی بڕوانامەی سەرەتایی و ناوەندی و بێ بڕوانامەن و و لەکاتی دەوامکردنیان بڕوانامەی بەرزتریان بەدەستهێناوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕاشیگەیاند، ناو و زانیاری ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە داوا نەکراوە کە لە سێ ساڵ کەمتر خزمەتیان هەیە.

 

دوو باندی دزیکردن دەستگیرکران
پێشت دوو باندی دزیکردن دەستگیرکران
پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و خۆڵ دەبارێت
دواتر پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و خۆڵ دەبارێت
پەیوەندیدار