خراپی ڕێگە گرفتی هاتووچۆی بۆ چەند گوندێکی هەڵەبجە دروست کردووە



بە هۆی خراپی ڕێگەوبانەوە گرفتی هاتووچۆ بۆ سێ گوندی سنووری هەڵەبجە دروست بووە و داوای چارەسەرکردنی کێشەکەیان دەکەن.

حەکیم فتاح مارف، ئەنجومەنی گوندی کانی ژەنان ڕایگەیاند، گوندەکانی کانی ژەنان، گەڕاو و لاورانی سەر بە ناوچەی تاوگۆزی کە پێشتر لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە قەزای دەربەندیخان بوون ئێستا خراونەتەسەر پاریزگای هەڵەبجە و گرفتی هاتووچۆیان هەیە.

ڕوونیشیکردەوە، هاووڵاتیانی ئەو گوندانە بەدەست نەبوونی خزمەتگوزاری و خراپی و تێکچوونی ڕێگاوبانەکانەوە و وتیشی: “زۆر کات ڕێگای هاتووچۆکردن لە نێوان ئەو گوندانە نامێنێت، ئەویش بە هۆی خراپی ڕێگاکەو بوونی چەمی زمکان و نەبوونی پردی پەڕینەوەوە”.

ئەنجومەنی گوندی ژەنان ڕایگەیاند، داواکارین حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار پێش ئەوەی ڕووداوی نەخوازراوی وەک خنکان و ژێر ئاو کەوتنی ئۆتۆمبێل ڕووبدات بە زوویی گرفتەکەیان چارەسەر بکات.

پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و خۆڵ دەبارێت
پێشت پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و خۆڵ دەبارێت
تورکیا ڕزگارکردن و دەستگیرکردنی 49 کۆچبەری ڕاگەیاند
دواتر تورکیا ڕزگارکردن و دەستگیرکردنی 49 کۆچبەری ڕاگەیاند
پەیوەندیدار