تورکیا ڕزگارکردن و دەستگیرکردنی 49 کۆچبەری ڕاگەیاند



لە دوو ناوچەی سەر بە پارێزگای ئیزمیری ڕۆژئاوای تورکیا، دەیان کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران کە ویستبوویان بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن و 24یان منداڵن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا ڕایگەیاند، لە کەناراوەکانی شارۆچکەی کارابورونی سەر بە ئیزمیر 37 کۆچبەری نایاسایی ڕزگارکران کە بە هۆی لەکارکەوتنی بزوێنەری بەلەمەکەیانەوە لە نێو دەریادا گیریانخواردبوو.

ڕوونیشیکردەوە، لە نێو ئەو کۆچبەرانەدا کە بەنیازبوون بە شێوەیەکی نایاسایی بەرەو ئەروپا بچن، 18 منداڵ هەبووە.

لە کەناراوەکانی ناوچەی دیکیلی ئیزمیریش 12 کۆچبەر دەستگیرکران کە ویستویانە لە ڕێی بەلەمێکی چوپەوە کۆچ بکەن لە شەشیان منداڵ بوون.

خراپی ڕێگە گرفتی هاتووچۆی بۆ چەند گوندێکی هەڵەبجە دروست کردووە
پێشت خراپی ڕێگە گرفتی هاتووچۆی بۆ چەند گوندێکی هەڵەبجە دروست کردووە
لە بەغدا هێرشکرایە سەر کۆمپانیایەکی ئەمریکی و پەیمانگەیەکی بەریتانی
دواتر لە بەغدا هێرشکرایە سەر کۆمپانیایەکی ئەمریکی و پەیمانگەیەکی بەریتانی
پەیوەندیدار