ڕێکخراوەکانی کەنداو بەشداری لە تەعریبکردنی ڕۆژئاوای کوردستاندا دەکەن



ڕێکخراوەکانی کەنداو بە ناوی هاوکاریکردنی ئاوارەکانەوە کەمپی نیشتەجێبوون لە ناوچە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا دەکەنەوە، بەڵام کوردی لێ بێ بەش دەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، تورکیا لە ڕێی کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی کەنداوەوە کار لەسەر گۆڕینی پێکهاتەی ئەو ناوچانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات کە دەستی بەسەردا گرتوون و بە پاساوی هاوکاریکردنی ئاوارەکان و زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە، عەرەب لەو ناوچانە نیشتەجێ دەکرێن.

لەو چوارچێوەیەشدا ڕێکخراوی مانگی سووری قەتەری کەمپێکی نیشتەجێبوونی لە سنووری عەفرین کردەوە، بەڵام خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکەی لێ بێ بەش کراوە.

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ڕۆژی 5ی نیسانی ڕابردوو، ڕێکخراوی ویفاقی مرۆیی بە پشتیوانی ڕێکخراوی “عەرەبی 48″، گوندێکی نمونەیی لە جەندەریسی عەفرین کردەوە.

ڕوانگەی سووریا ئەوەشی خستەڕوو کە هەرچەندە خانووە ڕووخاوەکانی ئەو ناچەیە موڵکی کوردن، بەڵام دراون بە خێزانی ئەو گروپە چەکدارانەی کە تورکیا پشتیوانییان دەکات.

ڕاشیگەیاند، تەنها شەش شوقە دراوە بە دانیشتووانی ڕەسەنی ناوچەکە.

وانەبێژان لە بەغداوە هەوڵی چارەسەکردنی کێشەکانیان دەدەن
پێشت وانەبێژان لە بەغداوە هەوڵی چارەسەکردنی کێشەکانیان دەدەن
وەزارەتی پەروەردە خوێندکارانی پۆلی 9 ئاگادار دەکاتەوە
دواتر وەزارەتی پەروەردە خوێندکارانی پۆلی 9 ئاگادار دەکاتەوە
پەیوەندیدار