وەزارەتی پەروەردە داوایەک لە مامۆستایان دەکات



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ ساڵی نوێی خوێندن، پەیمانگەی پیشەیی پێنج ساڵەی حكومی بە سیستەمی ئینگلیزی لە قەزای كفری دەكاتەوە، داواش لە مامۆستایانی خاوەن بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی دەكات بەمەبەستی وانە وتنەوە لەو پەیمانگەیە، سیڤییەكانیان بنێرن.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، وەزارەتی پەروەردە پەیمانگەی پیشەیی پێنج ساڵەی حكومی بە (سیستەمی ئینگلیزی) بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025 ) لەشاری كفری دەكاتەوە، كە خوێندن بە زمانی ئینگلیزی دەبێت، هەر مامۆستایەكی دەرچووی (زمانی ئینگلیزی) كە بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی هەبێت ( میلاك یان وانەبێژ) دەتوانێت سیڤی خۆی بۆ ژووری پەیوەندی ئەلیكترۆنی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بنێرێت لە ڕێكەوتی (30/5/2024 تا 13/6/2024) هەڵسەنگاندنی ئاستی زمانی ئینگلیزی لەلایەن تیمێكی پسپۆڕەوە بۆ دەكرێت و بڕیار لەسەر مامۆستایانی وەرگیراو دەدرێت.

لە ڕێگەی ئەم ژمارانەی خوارەوە دەتوانن نامە بۆ ( واتس ئاپ و ڤایبەر) ی ژووری پەیوەندی ئەلیكترۆنی وەزارەت بنێرن:

07505103232
07505106262

وەزارەتەکە دەشڵێت، سیڤییەكان بە شێوەی (pdf) بنێرن كە وردەكاری تێدابێت لەگەڵ ژمارەی تەلەفۆن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری دەروازە سنوورییەکان ئاگادار دەکاتەوە
پێشت وەزارەتی دارایی و ئابووری دەروازە سنوورییەکان ئاگادار دەکاتەوە
“حکومەتی هەرێم ژمارەیەک ناوی سەربازی و ئەمنی دەداتە عێراق بۆ وردبینی و ناردنی مووچە”
دواتر “حکومەتی هەرێم ژمارەیەک ناوی سەربازی و ئەمنی دەداتە عێراق بۆ وردبینی و ناردنی مووچە”
پەیوەندیدار