چەند وڵاتێك فەلەستین وەك دەوڵەت پەسەند دەكەن



هەریەكە لە ئیسپانیا و ئێرلەندا و نەرویج دانیان نا بە دەوڵەتی فەلەستین وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ و پایتەخەكەی قودس بێت.

حکوومەتی هاوپەیمانی چەپڕەو لە ئیسپانیا، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاریدا بە فەڕمی دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێت.

پێدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ڕایگەیاند، قودس پایتەختی دەوڵەتی فەلەستینە.

پیلار ئەلێرجیا، وتەبێژی حکومەت و وەزیری پەروەردەی ئیسپانیا، لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ساز کرد و ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاری بە فەڕمی داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا پەسەند کراوە و کۆبوونەوەیەکی تایبەت بوو. بڕیارێکی مێژوویی و تاکە ئامانجێک هەیە. ئەویش هاوکاربوون لە فەراهەمکردنی ئاشتییدا.

لای خۆشیەوە، ئیرلەندا بە فەرمی فەلەستینی وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ ناساند و داواش لە ئیسرائیل دەکات ڕێز لە بڕیاری وڵاتەکان بگرێت.

هاوكات، نەرویج لە بڕیارێكدا بە فەرمی فەلەستینی وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ ناساند.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر 17 وڵاتی دیكە، فەلەستینیان وەك دەوڵەت ناساندووە، بەڵام بڕیارەكەی ئیسپانیا گەورەترین كاریگەری لەسەر ئیسرائیل دروست دەكات و لای خۆشیەوە، تەلئەبیب هەڕەشەی ئەوە لە ئیسپانیا دەكات، كە دان دەنێت بە هەرێمەكانی ئەو وڵاتە وەك دەوڵەتی سەربەخۆ.

پلاسخارت ماڵئاوایی لە بارزانی كرد
پێشت پلاسخارت ماڵئاوایی لە بارزانی كرد
سودانی لەگەڵ سەرۆکی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا کۆبووەوە
دواتر سودانی لەگەڵ سەرۆکی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا کۆبووەوە
پەیوەندیدار