بۆچی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا



لەبەرامبەر ڕەتکردنەوەی پێدانی پارە بە بەشەناوخۆییەکان لە ڕانییە خۆپیشاندان ئەنجام درا.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، خۆپیشاندانی خوێندکاران بۆ ئەو مەبەستەیە، داوای پێدانی بڕێک پارە کراوە لە خوێندکارا.

لە گردبوونەوەکەدا بەشێک لە خوێدکاران ئاماژەیان بەوەدا، بەهۆی ئەوە داوای بڕێک پارەیان لێدەکەن کە 12 هه‌زار دیناره‌، گردبوونه‌ته‌وه‌ كه‌ پێنج هه‌زار دیناری بۆ باج-ه‌، به‌ڵام تا ئێستا دروست نه‌كراوه‌، “حه‌وت هه‌زار دیناره‌كه‌ی دیكه‌ش نازانین بۆچی داوایان كردووه‌و تەنها لە زانکۆی راپەرین داوا کراوە.”

له‌ به‌رامبه‌ردا خەسرەو محەمەد، لێپرسراوی بەشە ناوخۆییەکانی زانكۆی راپه‌رین رایگه‌یاندوه‌، كه‌ بەشێکی کەمی خوێندکاران گردبوونەتەوە، و ئەو بڕە پارەیە پەیوەندی بە زانکۆی راپەڕینەوە نیە، بەڵکو فەرمانێکی وەزارەتی خوێندنی باڵایە و لە هەموو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت”.

“رێگه‌ نادەین له‌ خاكی عێراقه‌وه‌ مەترسی بۆ دراوسێکانمان دروستبێت”
پێشت “رێگه‌ نادەین له‌ خاكی عێراقه‌وه‌ مەترسی بۆ دراوسێکانمان دروستبێت”
ئیسرائیل هێرشی کرد و دەیان کوژراو هەیە
دواتر ئیسرائیل هێرشی کرد و دەیان کوژراو هەیە
پەیوەندیدار