شارەوانی سلێمانی دەربارەی حەرەمی 28 گوندەكە ڕوونكردنەوە دەدات



سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە تێگەیشتنی هەڵە بۆ فراوانكردنی حەرەمی 28 گوندەكەی سلێمانی لەلایەن هاووڵاتیانەوە هەیە و دەشڵێت: “حەرەمی ئەو 28 گوندە بەپێی نەخشەی كادسترۆیە نەك نەخشەی شارەوانی، بۆیە نابێت خانوو دروست بكرێت یان هەیكەلەكانی تەواو بكرێن”.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە رێگەی تیمەکانمان لە بەشی زیادەڕەوی تێبینیمان کردووە، کە تێگەیشتنێکی هەڵە بۆ فراوانکردنی حەرەمی ٢٨ گوندەکە لە ئارادایە و بەهۆیەوە کۆمەڵێک هاووڵاتی بەبێ ڕێگەپێدانی شارەوانی کەوتوونەتە تەواوکردنی هەیکەل و دروستکردنی خانوو.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەوەی پێویستە هاووڵاتیان بیزانن ئەوەیە، کە حەرەمی ئەو ٢٨ گوندە بەپێی نەخشەی کادسترۆ دیاری دەکرێ نەوەک بەپێی نەخشەی شارەوانی، بۆیە ئەو زەوی و خانووانەی دەکەونە نەخشەی شارەوانی کە بۆ گوندەکە کراوە مەرج نییە بکەونە حەرەمی گوندەکەشەوە، بە تایبەت گوندەکانی مەلاداود و هوانە و کانی شینکە.

جەختیشی كردۆتەوە، حەرەمی ئەو سێ گوندە بچووکە و زۆربەی زەوی و خانووەکانی ئەو سێ گوندە دەکەوێتە دەرەوەی حەرەمی گوندەکەوە.

شارەوانی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “بەبێ ڕێگەپێدانی شارەوانی خانوو دروست مەکەن و هەیکەل تەواو مەکەن، چونكە شارەوانیمان بەرپرس نییە لە هەر زەرەر و زیانێک، کە بەهۆی دروستکردنی خانوو بەبێ ڕێگەپێدان بەر هاووڵاتیان بکەوێت”.

 

ژینا لەلایەن دادگای ئێرانەوە بە 21 ساڵ زیندانی حوكمدرا
پێشت ژینا لەلایەن دادگای ئێرانەوە بە 21 ساڵ زیندانی حوكمدرا
پاسپۆرتی سلێمانی بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت گۆرانکاری ئەنجامدا
دواتر پاسپۆرتی سلێمانی بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت گۆرانکاری ئەنجامدا
پەیوەندیدار