ئایا ڕووەکەکان هەست بە ئازار دەکەن؟



تویژینەوەکانی پێشتر، پێیان وابوو ڕووەک توانای هەستکردن بە ئازاری نییە، بەو پێیەی ئازار پەیوەستە بە مێشک و کۆئەندامی دەمارەوە،  ڕووەکەکان مێشک یان کۆئەندامی دەماریان نییە، بۆیە هەست بە ئازار ناکەن، بەڵام ڕووەکەکان، کۆئەندامی هەناسەدانیان هەیە هاوشێوەی ئەو سیستمەی مرۆڤ و ئاژەڵ هەیانە، ئاو و خوێی تواوە و ماددە کانزاییەکان و شلەمەنیەکان لە جەستەیاندا بڵاودەکەنەوە بەبێ بوونی سیستمێکی وەک دڵ و خوێنبەرەکان.

 

توێژینەوەکانی ئەم دواییە سەلماندوویانە کە ئەمانە بەڵگەی هەستیارن لە ڕووەکەکاندا کە هەستی ئازار دەگوازنەوە.

 

بۆ نموونە کاتێک لقێکی ڕووەک دەبڕدرێت یان بریندار دەبێت، ڕووەکەکان سیگناڵی کیمیایی بەرهەمدەهێنن کە دەبنە هۆی داخستنی بەشە زیانلێکەوتووەکان و پاراستنی لە زیانی زیاتر.

 

ئەم وەڵامە میکانیزمێکی بەرگرییە بۆ ڕووەکەکان و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە شێوازێکیان هەیە بۆ هەستکردن بە ئەو زیانەی بە جەستەیان گەیشتووە.

 

هەندێک لە توێژەران ڕایانگەیاندووە؛  ڕووەکەکان بە هەمان شێوەی زیندەوەرەکانی تر هەست بە ئازار دەکەن.

 

ئەوەی بەڕاستی مشتومڕی لەسەرە ئەوەیە، کە ئایا ڕای تویژەران ڕەنگدانەوەی تێگەیشتن و ئازاری ڕاستەقینەیە لە ڕووەکەکاندا؟ ئایا پێویستە شێوازی مامەڵەکردنمان لەگەڵ ڕووەکەکاندا بگۆڕین بە پشتبەستن بە توانای هەستکردنیان بە ئازار؟

 

زانایان دەڵێن؛ ڕووەکەکان ڕێگەی کاریگەر بۆ پەیوەندیکردن دەدۆزنەوە، لە یەکێک لە توێژینەوەکاندا کە لەلایەن زانایانی ناوەندی جێبەجێکاری فیزیای لە زانکۆی “بۆن” ئەنجامدراوە، مایکرۆفۆنی کارپێکراو بە لەیزەر بەکارهێنراوە بۆ پێوانەکردنی ئاستی فشاری ڕووەکەکان لە ڕێگەی دەنگەوە.

 

ئەم توێژینەوەیە دەریخست کە کاتێک ڕووەکەکان زیانیان پێدەگات، گازی ئیسیلێن دەردەکەن، کە دەتوانرێت بە چرپەیەک لە گەڵاکاندا دەستنیشان بکرێت.

 

هەروەها توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە؛ زیادبوونی زیانەکان بۆ ڕووەکەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی دەردانی غاز و دروستبوونی دەنگ لە فرێکوێنسی جیاوازدا.

 

ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ڕووەکەکان وەڵامێکی ئازاری هاوشێوەیان هەیە لە وەڵامی زیانگەیاندن پێیان.

 

هەرچەندە لێکۆڵینەوەکان لەم بوارەدا زیاتر دەبن، بەڵام بۆچوونێکی دابەشکراو هەیە لەسەر ئەوەی کە ئایا ڕووەکەکان توانای هەستکردنیان بە ئازار هەیە یان نا، هەندێک لە زانایانی ڕووەکی لەوە زیاتریش ڕۆیشتوون و بیرۆکەکانیان لە کتێبی “ڕووەکێک چی دەزانێت” بڵاوکردۆتەوە، بەڵام هێشتا پێویست بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی باشتر ئەم بابەتە ڕوون بکرێتەوە.

 

 

 

هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا بە سەختی نیشتەوە
پێشت هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا بە سەختی نیشتەوە
دابەشکردنی ئاو لە بەشێکی گەڕەکەکانی کۆیە دەوەستێت
دواتر دابەشکردنی ئاو لە بەشێکی گەڕەکەکانی کۆیە دەوەستێت
پەیوەندیدار