دابەشکردنی ئاو لە بەشێکی گەڕەکەکانی کۆیە دەوەستێت



لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە هاووڵاتییان  ئاگادار دەکاتەوە، کە دابەشکردنی ئاو بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەوەستێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە ڕایگەیاند، بەهۆی گواستنەوەی بەشێک لە بۆری ئاوی هێڵی سەرکی ١٢ ی شەقامی ٤٠ مەتری فیدڕاڵی، کە ئێستا کاری تێدا دەکرێت، بۆ ماوەی سێ رۆژ دابەشکردنی ئاو دەوەستێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە ڕۆژەکانی (٢٧-٢٨-٢٩)ی ئایاری ٢٠٢٤ واتە ڕۆژانی (دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە) دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکەکانی (گردی، سەرباغ، حاجی قادر(جمعیە)، فیدڕاڵی، شەوگێراوە، سەیران سیتی، ناوداران، گردی عەرەبیان، ئەندازیاران، بەشێک لە گەڕەکی کەکۆن، ماڵەکانی هەردوو بەری شەقامی ٤٠ مەتری، زانست) دەوەستێت، بەڵام لە ڕۆژانی (٢٥-٢٦)ی ئایار دابەشکردنی ئاو ئاسایی دەبێت و بەپێی بەرنامەی ڕۆژانە ئاو دابەش دەکرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، گەڕەکەکانی ( فلکەی گردی، شەقامی هەرمۆتە نزیک گەڕەکی کەکۆن، گردی عەرەبیان و شاری ناوداران ) ئاویان پێ نادرێت، چونکە ئاویان لە ڕێگەی ئەم هێلە سەرکیەوە بۆ دەگوازرێتەوە.

ئایا ڕووەکەکان هەست بە ئازار دەکەن؟
پێشت ئایا ڕووەکەکان هەست بە ئازار دەکەن؟
فەلەکناسێکی میسری یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ئاشکرا دەکات
دواتر فەلەکناسێکی میسری یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار