عێراق سێ شوێنەواری دێرینی وەرگرتەوە



ئەمڕۆ هەینی، فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە، سێ شوێنەواری دێرینی لە سویسرا وەرگرتەوە.

وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی دیپلۆماسی بۆ وەرگرتنەوەی کەلوپەلی دێرینی عێراق، کە بە قاچاخ براوەتە درەوەی عێراق، فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە سێ شوێنەواری زۆر بەنرخیان وەرگرتەوە، کە مێژووەکەیان  دەگەڕێتەوە بۆ شارستانیەتی ئاشووری کۆن.

لە میانی مەراسیمی وەرگرتنی شوێنەوارەکاندا، وەزیر سوپاسی خۆی بۆ حکومەتی سویسرا دەربڕی بۆ ئەو هاوکارییەی کە لە وەرگرتنەوەی ئەم میراتە کولتوورییە عێراقییەدا نیشانی داوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە وەزارەتەکە هەوڵدەدات بۆ گەڕانەوەی شوێنەوارەکانی تریش بۆ عێراق.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەو سێ پارچەیە پەیکەری خوداوەندی خۆری ئاشوورین و دوو دیوارە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان پێش زایین.

شایانی باسە لەماوەکانی ڕابردوودا عێراق چەندین شوێنەواری دێرینی لە وڵاتان دەستکەوتەوە، کە لەسەردەمانی پێشوودا بە قاچاخ برابوونە دەرەوەی عێراق،  کە مێژووەکەیان بۆ شارستانیەتی میزۆپۆتامیا دەگەڕێتەوە.

هەروەها لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا وەزارەتی دەرەوە دەیان شوێنەواری لە حکومەتی سویسرا وەرگرتووەتەوە.

قەتەر کونسوڵخانەی لە هەولێر دەکاتەوە
پێشت قەتەر کونسوڵخانەی لە هەولێر دەکاتەوە
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئیمارات ئاشکرا کرا
دواتر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئیمارات ئاشکرا کرا
پەیوەندیدار