پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی حاجییانی هەرێم دەگرێتەوە؟



دەستەی حەج و عومرەی عێراق پێدانی دۆلار بەنرخی فەرمی بە حاجییان ڕاگەیاند بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، بەڵام هەرێم ناگرێتەوە.

بەپێێ هەواڵێکی کەناڵ٨، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم بێبەشبوونی حاجییانی هەرێمی لەو دۆلارە ڕاگەیاند کە حکومەتی عێراق بە حاجییانی دەدات، ئەویش بەهۆکاری نەبوونی لقی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێم.

شێخ نیاز نەقشبەندى دەڵێت، حاجییانی هەرێم بەهۆی نەبوونی لقی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین ناتوانن سوودمەنج بن لەو بڕیارەی دەستەی حەج و عومرەی عێراق،

ئاماژەی بەوەشدا، پێشتریش زۆرهەوڵماندا لەرێگەى بانکێکى ترەوە دۆلار بە نرخی فەرمی دابین بکەین، بەڵام، تاوەکو ئێستا نەکراوەو ئێستا حاجیان ئامادەکارى بۆ گەشتى حەج دەکەن، بۆیە بریارەکە حاجیانى هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە.

لەهەرێمى کوردستان رۆژى 27ى ئایار یەکەم گەشتى حاجیان بۆ گەشتى حەج دەستپێدەکات و رۆژى 5ى حوزەیران کۆتا گەشت ئەنجامدەدرێت.

هاوکات نەبوونی لقی بانکە فیدڕاڵییەکانی ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێم، وایکردووە هاووڵاتییانی هەرێم لە زۆر خزمەتگوزاری بانکی بێبەش بن ، بەتایبەت ئێستا کە وەرزی حەج دەستیپێکردووە، حاججیان ناچارن دۆلار بە نرخی گرانتر بکڕن.

ڕێنمایی حاجییان دەکرێت پارەی زۆر هەڵنەگرن
پێشت ڕێنمایی حاجییان دەکرێت پارەی زۆر هەڵنەگرن
کەشناسی پێشبینی بۆ کەش و هەوای ئەمڕۆ دەکات
دواتر کەشناسی پێشبینی بۆ کەش و هەوای ئەمڕۆ دەکات
پەیوەندیدار