ڕێنمایی حاجییان دەکرێت پارەی زۆر هەڵنەگرن



وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه‌ ئامۆژگاری حاجیانی كرد، له‌كاتی گه‌شتی حه‌جدا بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر زیاتر له‌پێویستی خۆیان هه‌ڵنه‌گرن و پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن

وەزارەتەکە بۆ ڕێنمایی کردن و بەرچاوڕوونی حاجییان لە چوونیان بۆ مەککە و لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە رێگەی سۆشیال میدیاکانەوە چەندین ئامۆژگاری بە حاجییان دەدات، ئەمە جگە لە بلاوکردنەوەی هۆشیاری و ڕێنمایی
وه‌زاره‌تەکە پاكێجێكی ئامۆژگاری پێشكه‌ش به‌ حاجیان كرد، بەتایبەت لە بواری دارایی دا، هاوکات ڕێنمایی بە حاجییان دەدات پارەی زۆر هەڵنەگرن و و پشت به‌ پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی ببه‌ستن.

وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ ڕونیشیكرده‌وه‌، “لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ شانشینی سعودیه‌ هەوڵیان داوە بۆ دانانی میکانیزمێکی گشتی بۆ حاجییان، كه‌ سه‌رجه‌م ڕسومات و تێچوی خزمه‌تگوزاری پێشوه‌خته‌کان بدرێن، له‌وانه‌ش تێچووی مانه‌وه‌ و گواستنه‌وه‌، هه‌روه‌ها تكتی گه‌ڕانه‌وه‌، بۆئه‌وەی دووچاری ساختەکاری و هەڵخەڵەتاندن نەبنەوە.

شایەنی باسە ئه‌م ئامۆژگاریانهی شانشینی سعودییە‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری و په‌روه‌رده‌یی نێوده‌وڵه‌تیدا دێن ،‌ به‌ 15 زمان، بەسەرجەم ناوەندە گەشتیاریی و میدیاکاندا بڵاوکراوەتەوە.

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئەبوزەبی
پێشت نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئەبوزەبی
پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی حاجییانی هەرێم دەگرێتەوە؟
دواتر پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی حاجییانی هەرێم دەگرێتەوە؟
پەیوەندیدار