کەشناسی پێشبینی بۆ کەش و هەوای ئەمڕۆ دەکات



کەشناسی هەرێم پێشبینی بۆ کەش و هەوای ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و دەڵێت”پلەکای گەرما بەرز دەبنەوە”.

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، پپلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ هەینی  بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ، بە نزیکەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە.

کەشنناسی دەڵێت” ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بە گشتی لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە کەشەکەدا، و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە،

ئاماژە بەوەشکراوە،  پێشبینییەکان بۆ سبەینێ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە ناوچە شاخاویە بەرزەكان ئەگەری كەمێك باران بارین و هەورە بروسكە هەیە”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە شارەکانى هەرێمى کوردستان :

هەولێر : 34

سلێمانى: 33

دهۆک  : 34

هەڵەبجە : 35

کەرکوک: 38

پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی حاجییانی هەرێم دەگرێتەوە؟
پێشت پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی حاجییانی هەرێم دەگرێتەوە؟
هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی ڕەئیسی ئاشکرا کرا
دواتر هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی ڕەئیسی ئاشکرا کرا
پەیوەندیدار