قوباد تاڵەبانی: لاریمان نییە لە ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ عێراق



جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لارییان نییە لە ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا و لەسەر ڕەوانەکردنی لیستی هێزە ئەمنییەکانیش ڕێککەوتوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم لاری نییە لە ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئامادەن بۆ هەموو جۆرە هاوئاهەنگییەک لەگەڵ بەغدا.

سەبارەت بە مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش کە تا ئێستا نەدراوە، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، لەسەر ناردنی داتا و زانیارییەکانی هێزە ئەمنییەکان بۆ بەغدا ڕێککەوتوون.

جێگری سەرۆکی حکومەت دەربارەی هەڵبژردنی پەرلەمانی کوردستانیش ئەوەی خستەڕوو کە “ئەمساڵ هەڵبژاردن دەکرێت” بێ ئەوەی کاتەکەی دیاری بکات.

‎ دەستگیرا بەسەر بڕی ٢٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەر
پێشت ‎ دەستگیرا بەسەر بڕی ٢٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەر
هاتووچۆی بارهەڵگر لە ڕێگایەکی دیکە قەدەغە کرا
دواتر هاتووچۆی بارهەڵگر لە ڕێگایەکی دیکە قەدەغە کرا
ەیوەندیدار