‎ دەستگیرا بەسەر بڕی ٢٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەر



بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی بڕی ٢٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەری لە جۆری کریستاڵ ڕاگەیاند.

‎‎بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێکەوتی ٢٢ی ٥ی ٢٠٢٤ تیمێکی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییمان لە چالاکیەکدا توانییان دوو تۆمەتبار کە کاری بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکرد دەستگیربکەن، هاوکات لەم چالاکییەشدا بڕی ٢٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لەناو شاری هەولێر دەستی بەسەردا گیرا.

‎ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لەژێر لێکۆلینەوەدان .

‎ئەوەشی خستەڕوو، جێی ئاماژە پێدانە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاکو ٣٠ی ٤ی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و تەواوی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش توانیویانە ٥٨٠ تۆمەتبار دەستگیربکەن، لەو ژمارەیە  ٣٢٨ یان لە کاری بازرگانی و کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەرەوە تێوەگلاون، سەرجەمی ئەم تۆمەتبارانە دۆسیەکانیان لە دادگان بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.

سێ وڵات ئیسڕائیلیان هەژاند
پێشت سێ وڵات ئیسڕائیلیان هەژاند
قوباد تاڵەبانی: لاریمان نییە لە ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ عێراق
دواتر قوباد تاڵەبانی: لاریمان نییە لە ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ عێراق
ەیوەندیدار