هاتووچۆی بارهەڵگر لە ڕێگایەکی دیکە قەدەغە کرا



بەپێی ڕاگەیەندراوی هاتووچۆی هەولێر، ڕۆژانی هەینی قەدەغەیە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ڕێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە و ناوچەی گەشتیاری و سەیرانگاکان هاتووچۆ بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگری کردەوە، کەوا لە ڕۆژانی هەینی کاتژمێر ٨ی بەیانی ڕۆژی هەینی تا کاتژمێر ٨ی بەیانی ڕۆژی شەممە ‌واتا بۆماوەی ۲٤ کاتژمێر، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر له ڕێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە بە ئاڕاستەی تونێلی پیرمام و شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان قەدەغە دەکرێت و نابێت بارهەڵگرەکان بەم ڕێگایانە دا هاتووچۆبکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی هاتووچۆ و دروست نەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتووچۆ لەم ڕێگایانەدا، ئەم بڕیارە بەردەوامی دەبێت تا ئەو کاتەی ڕێگای گونجاو بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەکان دابین دەکرێت.

قوباد تاڵەبانی: لاریمان نییە لە ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ عێراق
پێشت قوباد تاڵەبانی: لاریمان نییە لە ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ عێراق
پێنج پارت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بایکۆت دەكەن
دواتر پێنج پارت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بایکۆت دەكەن
ەیوەندیدار