بەریتانیا ڕۆژی هەڵبژاردنی دیاریكرد



سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ڕۆژی 4ی تەمموزی ئەمساڵی بۆ هەڵبژاردنی گشتی لە وڵاتەكەیدا دیاریكرد.

ریشی سوناك، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەبەردەم حكومەتی وڵاتەكەی لە وتارێكدا ڕایگەیاند، لەگەڵ شای بەریتانیا قسەی كردووە لەبارەی هەڵبژاردنی گشتی و ئەویش ڕازی بووە، كە لە 4ی تەمموزدا ئەنجام بدرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژێك پێش هەڵبژاردن، پەرلەمان هەڵدەوەشێننەوە.

بڕیارەكەی سەرۆك وەزیران كۆتایی بە چەند مانگێك لە گفتوگۆ و ناكۆكییەكان هێنا سەبارەت بە وادەی دیاریكراوی هەڵبژاردن لە بەریتانیا، كە پێشبینی دەكرێت پارتەكەی سوناك سەركەوتنی بەرچاو بەدەستبهێنێت.

 

كاتی كۆتایی هاتنی كێشەی مووچەی هەرێم دیاریكرا
پێشت كاتی كۆتایی هاتنی كێشەی مووچەی هەرێم دیاریكرا
وەرگەڕانی بارهەڵگرێك دوو قوربانی لێكەوتەوە
دواتر وەرگەڕانی بارهەڵگرێك دوو قوربانی لێكەوتەوە
ەیوەندیدار