وەرگەڕانی بارهەڵگرێك دوو قوربانی لێكەوتەوە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە جۆری ڤاڵڤۆ لە سەر ڕێگای سۆران بەرەو چۆمان نزیك گوندی ئۆمەراوە ڕۆیشتووە، کۆنتڕۆڵی لە دەستداوە و وەرگەڕاوە.

ڕاشیگەیاندووە، بارهەڵگرەكە كەوتۆتە ناو چەمێكەوە و بەهۆیی ڕووداوەكەوە دوو كەس بریندار بوون.

بەریتانیا ڕۆژی هەڵبژاردنی دیاریكرد
پێشت بەریتانیا ڕۆژی هەڵبژاردنی دیاریكرد
دارایی عێراق: هەرێم هیچ داهاتێکی نەناردووە
دواتر دارایی عێراق: هەرێم هیچ داهاتێکی نەناردووە
ەیوەندیدار