كاتی كۆتایی هاتنی كێشەی مووچەی هەرێم دیاریكرا



پەرلەمانتارێكی كورد لە لیژنەی دارایی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوای په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای بودجه‌ چاوه‌ڕوان كێشه‌ی مووچه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ته‌واوی چاره‌سه‌رببێت.

د. نه‌رمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، “ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ لیژنه‌ی دارایی پەرلەمان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سازكرد تایبه‌ت به‌ گفتوگۆكردنی هه‌مواری یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2024”.

ڕاشیگەیاندووە، “پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌م بودجه‌یه‌ زیاتر له‌ 20 تریلیۆن و 910 ملیار دیناره‌، له‌و بڕه‌ش زیاتر له‌ 14 تریلیۆن و 840 ملیار دینار ته‌رخانكراوه‌ بۆ بواری خه‌رجی به‌گه‌ڕخستن، كه‌ زیاتر له‌ 11 تریلیۆن و 500 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و سوودمه‌ندانی تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌رخانكراوه”.

ئاشكراشی كردووە، لەو بڕە پارەی بۆ مووچە تەرخان كراوە، مانگانه‌ ده‌كاته‌ زیاتر له‌ 965 ملیار دینار.

جەختیشی كردۆتەوە، “پشتبه‌ست به‌ بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی و جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی به‌ بانكیكردنی مووچه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای بودجه‌ كێشه‌ی مووچه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ته‌واوی چاره‌سه‌رببێت”.

یەکگرتوو داوایەک لە یۆنامی دەکات
پێشت یەکگرتوو داوایەک لە یۆنامی دەکات
بەریتانیا ڕۆژی هەڵبژاردنی دیاریكرد
دواتر بەریتانیا ڕۆژی هەڵبژاردنی دیاریكرد
ەیوەندیدار