یەکگرتوو داوایەک لە یۆنامی دەکات



ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی داوا دەکات یۆنامی فشار لە بەرپرسانی هەرێم بكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە زووترین كاتدا.

ئەمڕۆ چوار شەممە 22ی ئایاری 2024، سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن، پێشوازیكرد لە فرانسێسك لاناو بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە هەرێمی كوردستان.

لەدیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و كرا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو داوای كرد كە نوێنەرانی یۆنامی لە عێراق هەموو هەوڵ و فشارەكانیان لەسەر بەرپرسانی هەرێم زیاد بكەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە زووترین كاتدا ئەنجام بدرێت،

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 10ی حوزەیران ئەنجام نادرێت و دوادەخرێت.

بڕیارە هەڵبژاردن لە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت، بەڵام بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و زیادکردنی 5 کورسی کۆتاکان وادەردەکەوێت جارێکیتر هەڵبژاردن لە هەرێم دوادەخرێت، و دەبێت سەرۆکی هەرێم وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بکات، و دەبێت تا کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت.

كەشوهەوای ڕۆژی هەینی ڕاگەیەنرا
پێشت كەشوهەوای ڕۆژی هەینی ڕاگەیەنرا
كاتی كۆتایی هاتنی كێشەی مووچەی هەرێم دیاریكرا
دواتر كاتی كۆتایی هاتنی كێشەی مووچەی هەرێم دیاریكرا
ەیوەندیدار