كەشوهەوای ڕۆژی هەینی ڕاگەیەنرا



ئەو كەشوهەوا فێنك و باراناوییەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە بەردەوام دەبێت و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: ڕۆژی هەینی تاوە باران و هەورەبروسكە دەبێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا هەوری کەڵەبووی زۆر گەورە ناسراو بەکۆمۆلۆنیمبۆس لە خۆرئاوای هەولێر و باکووری خۆرئاوای تکریت و بەشێکی بادینان و سنووری موصڵەوە دروست بووە وا بەرەو ناوچەکانی تر دەڕوات.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر هەیە زۆرینەی ناوچەکان بگرێتەوە بۆ بەشێک ناوچەش بەهێز دەبێت و هەورە بروسکە و بارانیشی پێوەیە بەکاریگەری و بڕی جیاواز، بەلام ئەم بارودۆخە کاتەکانی ئێوارە بۆ شەو بەتایبەتی بەرەو کۆتایی دەڕوات.

وتیشی، “بۆ پێنج شەممە و هەینی دووباره بەهۆی دروست بوونی هەوری ناوخۆیی ئەگەری تاوە بارانو هەورە بروسک کراوەیه بەزۆریش هەینی بۆ هەندێ ناوچە و شوێن بەتایبەت کاتەکانی دوانیوەڕۆ بۆ ئێوارە”.

 

لە 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران لەکوێ باریوە؟
پێشت لە 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران لەکوێ باریوە؟
یەکگرتوو داوایەک لە یۆنامی دەکات
دواتر یەکگرتوو داوایەک لە یۆنامی دەکات
ەیوەندیدار