بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە ئێران بەدوای 288 چالاکوانەوەیە



کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران، لە چیاکانی ئازەربایجان، گومانی لای بەشێک لە ئێرانییەکان دروستکردووە و بەشکیان بە کارێکی پیلان بۆ داڕێژراو ناوی دەبەن.

مەهدی بەکشی، دادستانی گشتی لە پارێزگای کرمان- ئێران، ڕایگەیاند: لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا، لێژنەی “ئاسایشی دەروونی”ی دەزگای قەزایی، ناسنامەی ٢٨٨ چالاکی ئەلیکترۆنیی دەستنیشان کردووە، کە بە نووسینی “گومان” بۆ کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی “ڕەیسی” ناوی بردووە.

دادستانی گشتی مەهدی باکشی ڕایگەیاند،  ٢٥٤ چالاکوان “ئاگادارکراونەتەوە”، و  هەشت کەسیش بانگهێشت کران بۆ لێکۆڵینەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، وەحید مەجید، بەرپرسی پۆلیسی دژە تاوانی ئەلیکترۆنی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، ئەو یەکەیە چاودێری ٦٣٠ ماڵپەڕ و پلاتفۆرمی کردووە کە “دەنگۆ و سووکایەتی”یان بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران.

لەدوای ڕاگەیاندنی دیارنەمانی کۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی لە باکوری ڕۆژئاوای ئێران، یەکشەممەی ڕابردوو، پلاتفۆرم و چالاکوانان دەستیان کردووە بە گاڵتەکردن بە دواکەوتنی دەسەڵاتداران لە گەیشتنیان بە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە و داوای هاوکاری لە حکومەتی تورکیا دەکات.

عێراق بڕی بودجەی هەرێم و پارەی مووچەی فەرمانبەرانی دیاریكرد
پێشت عێراق بڕی بودجەی هەرێم و پارەی مووچەی فەرمانبەرانی دیاریكرد
شاندی هەرێمی كوردستان بەشداری پرسەی ڕەئیسی دەكەن
دواتر شاندی هەرێمی كوردستان بەشداری پرسەی ڕەئیسی دەكەن
پەیوەندیدار