شاندی هەرێمی كوردستان بەشداری پرسەی ڕەئیسی دەكەن



شاندی هەرێمی كوردستان لە تاران بەشداری لە پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێكی دیكەی ئەو وڵاتە دەكەن.

شاندی هەرێمی كوردستان، پێكهاتوون لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم و مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆكی هەرێم و قوبدا تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم.

ڕۆژی یەك شەممە، لە ڕووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەیان لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، فڕۆكەكەی سەرۆكی ئێران و شاندی یاوەری تێكشكا و سەرجەم تیمی ناو فڕۆكەكە گیانیان لەدەستدا.

بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە ئێران بەدوای 288 چالاکوانەوەیە
پێشت بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە ئێران بەدوای 288 چالاکوانەوەیە
خەڵك؛ دەقی یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆن بڵاودەكاتەوە
دواتر خەڵك؛ دەقی یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆن بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار